Accessibility links

وەزیری کاروباری دەرەوەی سەڵتەنەتی عوممان سەردانی سوریا دەکات


وەزیری کاروباری دەرەوەی سەڵتەنەتی عوممان سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد و لەوێ لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

میدیاکانی حکومەتی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵەکەیان ڕاگەیاند و وێنەی بەشار ئەسەدیان بڵاوکردەوە کە چۆن پـێشوازی لە یوسف بن عەلوی کردبوو.

دەڵێن سەردانەکە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە دیپـلۆماسیـیانەیە کە دەدرێن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

ئاژانسی سانای حکومەتی سوریا گوتی بەشار ئەسەد دەستخۆشی لە سەڵتەنەتی عوممان کردووە بۆ ئەو هەوڵانەی دەیدات بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سوریا.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم کاربەدەسـتی باڵای وڵاتێـکی عەرەبی کەنداوە سەردانی سوریا بکات لەوەتای شەڕی ناوخۆی سوریا قوڵبووەتەوە.

پـێشتر لە مانگی هەشت وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە عەمـمانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ یوسف بن عەلەوی کۆبووەوە.

XS
SM
MD
LG