Accessibility links

ناتۆ: ده‌ست له‌ کرداری له‌شکری له‌ سوریا نادات

  • Motabar Shirwani

ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن

ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن

له‌ پاش کۆتایی هێنان به‌ حه‌وت مانگ کرداری له‌شکری بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌کان له‌ لیبیا، ناتۆ ڕایگه‌یاند هیچ نیازی نیـیه‌ ده‌ست له‌ کرداری له‌شکری له‌ سوریا بدات.

دووشه‌ممه‌، سـکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن گوتی هاوپه‌یمانه‌تی ناتۆ بڕیاری داوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک خۆ تێکه‌ڵ به‌‌ باری سوریا نه‌کات.

ئه‌و ناپه‌سندی سه‌رکوتکردنی کوشنده‌ی ناڕازیانی به‌ ده‌ست ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ناپه‌سند کرد و گوتی ده‌بێت حکومه‌ته‌که‌ی "داخوازیـیه‌ ڕه‌واکانی" گه‌لی سوریا جێ به‌ جێ بکات.

سه‌رۆک ئه‌سه‌د هوشداری داوه‌ته‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ ئه‌گه‌ر خۆ ده‌باری سوریا وه‌ربده‌ن، بومه‌له‌رزه‌ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ ده‌گرێته‌وه‌.

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوان له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگ خۆنیشاندانی دژه‌ حکومه‌ت له‌ 3 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه‌.

XS
SM
MD
LG