Accessibility links

ئەسەد ئامادەیە 'سەبارەت بە هەر بابەتێک' لە گەڵ گرووپەکانی ئوپۆزسیۆن وتووێژ بکات


سەرۆکی سوریا، بەشار ئەسەد، ٩ی مانگی ١ی ٢٠١٧ وێنە ئاژانسی سەنعا کاتێ وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەڕانسەیی
سەرۆکی سوریا، بەشار ئەسەد، ٩ی مانگی ١ی ٢٠١٧ وێنە ئاژانسی سەنعا کاتێ وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەڕانسەیی

بە گویرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتدپرێس سەرۆک کۆماری سوریا بەشار ئەسەد لە ماوەی لێدوانەکانی خۆی کە رۆژی دووشەمە بڵاوبۆوە گوتی کە ئەو ئامادەیە "سەبارەت بە هەر بابەتێک وتووێژ بکات" لە ماوەی ئەو وتووێژانەی کۆتایی ئەم مانگە لە کازاخستان پلانی بۆدانراوە، و هەوڵیدا خۆی وەک پێک هێنەری ئاشتی لە قەڵەم بدات دوای ئەوەی هیزەکانی مانگی ڕابردوو شاری حەلەب یان گرتەوە.

بەڵام، ئەو وتووێژانەی بە نێوبژی مۆسکۆ بەڕیوەن، هێشتا لە گومان دان لە دەمێکدا گرووپەکانی ئوپۆزسیۆنی سوریا هێشتا پشتڕاستی بەشداربوونی خۆیان نەکردووە.

لە هەمان کاتدا چالاکانی سوریا ڕاپۆرت دەکەن هێزەکانی تایبەتی بە پێشەنگی ئەمەریکا خۆیان بۆ هێرشێک بۆ سەر چەکدارانی داعش لە خۆرهەڵاتی سوریا دا ئامادە دەکەن.

عومەر عەبدول لەیلا، کە سەرپەرشتی ئاژانسی پەیامنێری دەیر ئەزوور ٢٤ دەکات، گوتی چوار هێلیکۆپتر لە بیابانی نێوان شارەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە دەیر ئەل زوور و ڕەقە لە یەک شەمە دا نیشتن. کۆماندۆکان خاڵەکانی پشکنینیان دامەزراندو کەمینیان بۆ ئوتۆموبیلێکی هەڵگری چەندین ملیتانی دەوڵەتی ئیسلامی دانایەوە، و هەمووی ئەو چەکدارانەیان کوشت و پاشان لە گەڵ تەرمی ئەو چەند کوژراوانە بە هێلیکوپتر بۆی فڕین.

عەبو لەیلا لە ئاڵمانەوە بە ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپریسی گوت، شوێنێک کە ناوبراوی لێیە. دەیر زوور ٢٤ یەکێک لە ئەو چەندین ئاژانسەیە کە کارمەندانی لە گۆڕەپانی شەر بە شێوەیەکی نەهێنی دەمێننەوە و لە ناوچەی ژیر دەستی داعش ڕا ڕاپۆرت ئامادە دەکەن، گوتی "ئەوە کردارێکە کە وادیارە بۆ سەر کەسێکی ناسراو بووە."

ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا بنکە بەریتانیا، واتا گروپێکی چالاکی تر، گوتی لە بۆسەکە دا ٢٥ ئەندامی داعش کوژران.

گەواهیدەرانی خۆجێی گوتیان لانی کەم هەندێک لە کۆماندۆکان بە زمانی عەڕەبی قسەیان دەکرد. هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لە لایەن هاوپەیمانەتی بە پێشەنگی ئەمەریکاوە نەبووە.

XS
SM
MD
LG