Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات فڕۆکەخانەیەکی لەشکری لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین کۆنترۆڵ دەکەن


هێزەکانی سوریای دیموکرات و جەیش ئەلسوار لە کانتۆنی عەفرین توانیان فڕۆکەخانەیەکی لەشکری کۆنترۆڵبکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 سـاڵ بوو لە ژێر دەسـتی چەند گروپێـکی ئۆپـۆزسیۆندا بوو، لەوانە بەرەی نوسرە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە کاتی سوریا هێزەکانی عەفرین لە پاش شەڕێـکی قورس توانیـیان فڕۆکەخانەی منـنغ کۆنترۆڵبکەن کە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرینەوە دورە.

ئەم فڕۆکەخانە لەشکریـیە لە مانگی هەشتی سـاڵی 2012 لەلایەن چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆنەوە گەمارۆ درابوو هەتا لە 6 ی مانگی هەشتی سـاڵی 2013 لەلایەن بەرەی نوسرەوە کۆنترۆڵکرا.

لە ئێستادا شەڕ و پـێکدادانی توند بەردەوامن و هەردوولا بە چەکی قورس تۆپـبارانی یەکتر دەکەن.

جێی ئاماژەیە چەندان ناوچەی باکوری حەلەب کەوتوونەتەوە ژێر دەستی هێزەکانی حکومەت لەوەتای لە هەفتەی ڕابردووەوە بە پاڵپشـتی هێرشی ئاسمانی ڕووسیا دەسـتیانکردووە بە هێرشێـکی گەورە بۆ سەر شوێنەکانی ئۆپـۆزسیۆن.

لەگەڵ دەسـتپێکردنی هێرشەکان گروپە چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆن لەو ناوچانە، لەوانە بەرەی نوسرە، ئەحرار ئەلشام، جەیش ئەلفەتح، بزوتنەوەی نورەدین زەنگی ئەنجومەنێـکی لەشکری یەکگرتوویان پـێکهێنا بە ناوی (المجلس العسكري الموحد) تاوەکو بتوانن ڕووبەڕووی هێرشەکان ببنەوە.

هاوکات هێزەکانی عەفرینیش هەوڵ دەدەن ئەو ناوچە ستراتیژیـیانەی ڕۆژهەڵاتی کانتۆنەکەیان کۆنترۆڵبکەن بەر لەوەی هێزەکانی حکومەت دەستیان پـێان بگات.

سەبارەت بەو پـێشهاتانە، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە عەفرین (ئامینه مستۆ) ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکانی ڕادیۆ ڕاپۆرتێـکی پـێشکەشکرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:13 0:00

XS
SM
MD
LG