هه‌رچه‌نده وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش سزایان سه‌پاندۆته سه‌ر ڕژێمی سوریا ، به‌ڵام هێشتاش سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کان و له‌شکری سوریاشه‌وه به‌رده‌وامه.
ستیڤن هێدمان ، له ئه‌نستیتۆی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئاشتی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما ئه‌وه‌ی بۆ گه‌ڵانی وڵاتانی عه‌ره‌ب پشتڕاست کرده‌وه که ئه‌مریکا پشتیوانی له داوای گه‌لانی ناوچه‌که ده‌کات بۆ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی ده‌یخوازن.
عه‌مار عه‌بدولحه‌مید سه‌رۆکی ڕێکخراوی الثروه ده‌ڵێت پاش زۆر بوونی فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ سه‌ر ڕژێمی سوریا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا گۆڕان له هه‌ڵوێستی هه‌ر هیچ نه‌بێت ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده له‌شکریه‌کاندا ده‌بینرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ عه‌مار عه‌بدولحه‌میدو ستیڤن هێدمان ، هاوکارمان به‌لین ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.