چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوان 23 سه‌ربازی سه‌ر به حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان کوشتوه له پێکدادانێکدا له نزیک شاری حومس. ئه‌م ڕووداوه‌ش به خوێناوی ترین ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی سوریا داده‌نرێت له ماوه‌ی ئه‌م 14 مانگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سوریادا.
ئه‌فسه‌رێکی سه‌رهه‌ڵداوان داوا له چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌کات تا سه‌ردانی شارۆچکه‌ی ڕه‌ستن بکه‌ن و به چاوی خۆیان پێسێلکاری ئاگربه‌سته له‌رزۆکه‌که ببینن.
هاوکات ده‌مڕاستێکی پێشوی چاودێرانی یوئێن له لوبنان ده‌ڵێت ته‌نها چاره‌سه‌ریه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ستپێکردنی دیالۆگی نێوان حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنه.
به‌ڵام نه‌دیم شه‌حاده ، شیکه‌ره‌و له چاتهام هاوس بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت دیالۆگ له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا هه‌ڵه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی ئێدوارد یه‌رینیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن که له قاهیره‌وه ئاماده‌ی کردووه و ماوه‌که‌ی 4:27 خوله‌که.