شه‌ڕیکی قورس له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریادا ڕوویداوه له پایته‌ختی هه‌رێمێکی به‌رهه‌م هێنی نه‌وتدا له سوریا. ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز له زاری گه‌واهده‌رانه‌وه ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان له‌و ناچه هاوسنوریه‌ی عێراقه‌وه به ئاڕ پی جی هێرشیان کردۆته سه‌ر تانکیه‌کانی عه‌مباری نه‌وت له ڕۆژهه‌لاتی هه‌رێمی دیر ئه‌لزور.
گه‌واهده‌ران گوتویانه ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان وه‌ک وه‌ڵامێک بووه بۆ ئه‌و په‌لامارانه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌شکری سوریا کردبوویه سه‌ر گوند و شارۆچکه‌کانی ناوچه‌که و ده‌یان که‌سی تیادا کوژران.
هاوکات شانشینی عه‌ره‌بستانی سه‌عودیه ئاگاهی ده‌داته وڵاتیانی خۆی تا نه‌چنه سوریا. له‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌شدا داوا له‌و وڵاتیانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه کراوه که ئێستا له سوریان ، وڵاته‌که جێبهێڵن به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشی سوریاوه.
له لایه‌کی تریشه‌وه که‌سایه‌تیه ئۆپزسیۆنه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی سوریا داوا له ده‌نگده‌رانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی سوریا بکه‌ن و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به هه‌وڵێکی بێهوده‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ناودێریان کردووه تا له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس بڵاویکردۆته‌وه ، ڕژێمی سوریا دایناوه ڕۆژی دوو شه‌ممه ده‌نگدان بکرێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌ی خواستی ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی هه‌یه له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بۆ 250 کورسی په‌رله‌مان دوای سێ مانگ دێت له داڕشتنی ده‌ستوری نوێی سوریا که ڕێگه‌ی داوه به دامه‌زراندنی پارتی نوێی سیاسی.
هه‌رچۆنێک بێت ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی لوله‌ی تفه‌نگدا ناکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بۆ یه‌که‌م جار له‌وه‌تای تورکیا ده‌روازه‌کانی خۆی به ڕووی ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌رانی سوریاییدا کردۆته‌وه ، سه‌ردانی ئۆردوگایه‌کی په‌نابه‌رانی سوریا ده‌کات له‌سه سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات. نزیکه‌ی 23000 په‌نابه‌ری سوریایی له تورکیادان.
ئه‌و ئۆردوگایه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ده‌کات به گه‌وره‌ترین ئۆردوگای په‌نابه‌رانی سوریایی داده‌نرێت و زیاتر له 9500 په‌نابه‌ری تیادا نیشته‌جێیه.