Accessibility links

داعش بەهۆی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات واز لە شەڕی ئۆپـۆزسیۆن دەهێنێت

  • VOA News

چالاکوانان و سەرچاوەکان لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێن داعش لە نزیک شارۆچکەی مارع وازی لە شەڕی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هێناوە لەم کاتەی کەوتووەتە بەر هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرچاوەیەک لە ئۆپـۆزسیۆن بۆی ڕاگەیاندووە ئەمڕۆ چوارشەممە لەو کاتەی هێرشیان کردووەتە سەر هێلەکانی پـێشەوەی داعش لە باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی مارع لە پارێزگای حەلەب، چەکدارانی داعش کشاونەتەوە.

ڕامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ کە پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە دەڵێت کشانەوەی لە ناکاوی داعش لەو ناوچەیە نیشانەی کەوتنیانە ژێر فشارێـکی زۆرەوە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ سەر شاری مەنبج. دەشڵێت هەرچەندە داعش نزیک بووبۆوە لە چوونە ناو شاری ئیعزازی ژێر دەسـتی ئۆپـۆزسیۆن، بەڵام لێی پاشگەزبووەوە.

لە ئێسـتادا هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکەی 2 کیلۆمەتر لە باشور و 7 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵات لە شاری مەنبجەوە دورن.

XS
SM
MD
LG