Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: لە ماوەی 22 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی مەنبج نزیکەی 450 چەکداری داعش کوژراون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای لە 31 ی مانگی پـێـنجەوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی مەنبج دەسـتیپـێکردووە 446 چەکداری داعش کوژراون.

کۆمەڵەکە کە پەیوەندی بە ژمارەیەکی زۆری چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەم چەکدارانەی داعش بە دەسـتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کوژراون.

گوتیشی لە بەرامبەردا بە لایەنی کەم 59 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە.

باسی لەوەش کرد هێشـتا شەڕ و پـێـکدادنەکان لە دەوروبەری شاری مەنبجە و هەتا ئێسـتا بە لایەنی کەم 3500 کەسی سیڤیل توانیویانە لە شارەکە دەربچن.

XS
SM
MD
LG