Accessibility links

ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەڵێت مەنبج لە ژێر دەستی ئەوان و پاراستنی هاوپەیماناندایە


ئەنجومەنی لەشکری مەنبج دەڵێت شاری مەنبج کە لە لایەن تورکیاوە ڕاگەیەندراوە بکرێتە ئامانج، لە ژێر دەستی هێزەکانێتی و هاوپەیمانانیش پارێزگاری لێدەکەن.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە شاری مەنبج و گوندەکانی دەوروبەری و ئەو بەیاننامەیەی پێشتر ڕایانگەیاندبوو سەبارەت بە ڕێگەدان بە هێزەکانی حکومەتی سوریا لە نێوان هێزەکانی ئەوان و ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیک لە تورکیا بڵاوببنەوە، قسەی زۆر بە مەبەست کران بۆ شێواندنی ڕاستیەکان.

ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە شاری مەنبج و گوندەکانی لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندایە و هاوپەیمانان دەیپارێزن، وتیشی ڕێگە بە هیچ هێزێکی تر نادەن بێتە ناوچەکە، چونکە ئەوان و هێزەکانی هاوپەیمانان پێکەوە هاوکاریان کردبوو بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە لە داعش، بۆیە هەر ئەوان ئێستا لە هەر هەڕەشەیەک دەیپارێزن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شارەکە، هاوپەیمانان بوونیان لە شاری مەنبج و گوندەکانی زیاتر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG