Accessibility links

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هەردوو تەقینەوەکەی حەسەکە و قامیشلو ڕادەگەیەنێت


داعش بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو دوو تەقینەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلو ڕوویاندا.

تەقینەوەکەی حەسەکە لە کاژمێر 8 ی بەیانی بووە، کاتێـک خۆکوژێـک بە ماتۆرسکیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندەوە بە خاڵێـکی پـشـکنینی هێزەکانی ئاسایشی کوردی لە ناوچەی مەساکن. کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت 5 ئەندامی هێزکانی ئاسایش و 3 کەسی سیڤیل بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەسـتداوە و 4 کەسی سیڤیلی دیکە برینداربوون.

لە شاری قامیشلوش، نیو کاژمێر بەر لە تەقینەوەکەی حەسەکە، بۆمبێـکی دەنگی چێنراو لە پاڵ ستونێـکی کارەبا لەسەر جادەی کورنیش تەقیوەتەوە و تەنها زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG