هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان باس له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکی هێرشی گشتگیری هێزه‌کانی سوریای دیمۆکڕاتیک و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بۆ سه‌ر ڕه‌قه پێته‌ختی داعش ده‌که‌ن. ده‌گوترێت ئه‌م هێرشه به ئه‌م زووانه ئه‌نجام ده‌درێت و هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکاش به شێوه‌یه‌کی گشتی پشتگیری له شه‌ڕه‌وانان و له ئه‌و هێرشه ده‌کات.
به پێی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی سوریای دێمۆکڕاتێک که هێزه سه‌ره‌کییه‌که‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لن، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پشتگیری ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا ببێته هۆی سه‌رکه‌وتووی ئه‌م هێرشه و له داهاتوویه‌کی نزیکدا ڕه‌قه له ژێر چنگی داعش ده‌ربێت.
پرسیار ئێستا ئه‌وه‌یه که ئازادکردنی ڕه‌قه که ده‌بێته هۆی شکاندنی پشتی داعش چ کاریگه‌ریێکی له سه‌ر پارسه‌نگی هێزه‌کانی ئاماده له شه‌ڕی سوریادا داده‌نێت؟ به‌شداری هێزی کوردی له ئه‌م هێرشه‌دا ده‌بێته هۆی قورس بوونی پێگه‌ی کورد و هێزه کوردییه‌کان له سوریا یان له ده‌رئه‌نجامی خوی‌دا زیانی کورده‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه؟
ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕی سوریان دوای ئازادکردنی ڕه‌قه چ هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ی کوردی ده‌گرن؟ وڵاتانی ئێران و تورکیا و ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له دواڕۆژی تێکشکان یان لاوازبوونی داعش چۆن له گه‌ڵ به‌ره‌ی کوردی مامه‌ڵه ده‌که‌ن؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌ڵۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه بۆ تاو وتۆکردنی ئه‌م پرسانه له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌مار گوڵی، ڕۆژنامه‌نوس له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ وتووێژمان کردوه.
به‌ڕێز حوسێن عومه‌ر رۆژنامه‌نوس له هه‌ولیرش میوانی به‌رنامه‌که‌مان بوو که به داخه‌وه هه‌ر له ده‌ستپێکی به‌رنامه‌که‌دا خه‌ته‌که‌ی بڕا و هه‌وڵی ئێمه بو په‌یوه‌ندی دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕیزه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.