Accessibility links

کورد لە سوریا هێرشەکەی سەر شاری خان شەیخون شەرمەزاردەکەن


پاش ئەو هێرشەی ئەمڕۆ سێشەممە بە فڕۆکە کرایە سەر شاری خان شەیخونی پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، ناڕەزایـیەکی زۆری نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، بە تایبەتی دوای ئەو ڕاپـۆرتانەی دەڵێن هێرشەکە بە چەکی کیمیایی کراوە.

هەرچەندە حکومەتی سوریا نکوڵی دەکات ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت، بەڵام کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە گشتی ڕژێمی بەشار ئەسەد بە بەرپـرسی یەکەمی ئەم تاوانە دادەنێت.

لە ناو سوریاش ناڕەزایی و توڕەیـیەکی زۆری دورستکرد و خەڵکی ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووە داوادەکەن چیتر کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو تاوانانەی بەرامبەریان دەکرێت بێ دەنگ نەبێت.

ئەم ناڕەزایـیانە شەقامی کوردی ئەو وڵاتەشی گرتەوە، دەڵێن ئەمە جاری یەکەم نیـیە ڕژێمی سوریا چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی سیڤیل بەکاربهێنێت، بۆیە نابێت ئەنجامدەرانی لە سزای ئەم تاوانە ڕزگاریان ببێت.

تەڵاڵ سلو گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەوان وەکو هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشەکە و ئەوانەشی ئەنجامیان داوە شەرمەزاردەکەن. گوتیشی ئەم هێرشە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتیـیە و دەبێت ئەنجامدەرانی سزابدرێن و داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن لێکۆڵینەوەیەک لە بارەی ئەم کوشتنکاریـیە ئەنجام بدات.

XS
SM
MD
LG