Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: سێشەممەی داهاتوو کۆمەڵە وڵاتی پشـتگیری لە ئاشتی سوریا دەکەن کۆدەبنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت کۆمەڵە وڵاتی پشـتگیری لە ئاشتی بۆ سوریا دەکەن لە سێشەممەی داهاتوو لە ڤیەنـنا کۆدەبنەوە.

جان کێری ئەمڕۆ سێشەممە لە لەندەن ئەمەی بۆ پەیامنێران ڕاگەیاند و گوتی ئەو 17 وڵاتەی پـشـتگیری لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا دەکەن لە 17 ی مانگی پـێنج کۆدەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی " کۆمەڵە وڵاتی پشـتگیری لە سوریا دەکەن، بە فەرمی کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی ئەوەی لەگەڵ ڕووسەکاندا دەسـتمانپـێکرد سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە و هەروەها قسەکردن لەسەر هەموو شتێـک.. هەر لە ماوەی ڕێکەوتنەکە و جێبەجێکردنی هەتا دەگاتە پرۆسەی سیاسی."

پـێشبینیشی کرد پاش ئەو کۆبوونەوەیە بە چەند ڕۆژێـک وتووێژی ئاشتی بۆ لایەنە بەشەڕهاتووەکانی ناو سوریا ئەنجام بدرێت.

دوێنێ دووشەممە ئەمەریکا و ڕووسیا ڕایانگەیاند کاردەکەن بۆ بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ئاگربەست، ئەوەی توانیویەتی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک شەڕ و پـێکدادان لەو وڵاتە کەمبکاتەوە.

ڕوودانی شەڕی قورس لە شاری حەلەب و دەوربەری لەم ماوەیەی ڕابردوو مەترسی لێدەکرا ببێتە مایەی شکستهێنان بە وتووێژەکانی ئاشتی، ئەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤیەنـنا سەرپەرشتی دەکەن.

XS
SM
MD
LG