Accessibility links

که‌ماڵ سیدو: هه‌ڵبژاردنی عه‌بدولباست سه‌یدا به‌‌ ده‌رفه‌تێک ده‌بیندرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا

  • Motabar Shirwani

له‌ کاتێک شه‌ر گه‌رم و به‌رده‌وامه نێوان ڕژێمی سوریا و شه‌رکه‌ره‌ سه‌رهه‌ڵداوه‌کان، کۆمه‌ڵی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا سه‌رۆکێکی نوێ هه‌ڵبژارد به‌ ئامانجی یه‌کخستنی ڕیزی کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوی جۆراوجۆری سوریا.

‌ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له‌ کۆنفرانسێکی له‌ تورکیابه‌ڕیوه‌ چو، دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدای،ڕوناکبیرو ئاکادمیسیه‌نی کوردی به‌ سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژارد.

هه‌ڵبژاردنی سه‌یدا، به‌ ده‌رفه‌تێک ده‌بیندرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا تابتوانێت کورده‌کان له‌ خۆ کۆ بکاته‌وه‌.

له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر که‌ماڵ سیدو سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ڕێکخراوی گه‌لانی ژێرهه‌ره‌شه‌ بنکه‌ له‌ ئاڵمانیا داوای سه‌رکه‌وتن بۆ دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا،"له‌م ئه‌رکه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌دا ده‌کات" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆشی سوریا به‌ گشتی ڕۆشێکی زۆر زه‌حمه‌ته‌. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی عه‌بدولباست سه‌یدایان هه‌ڵبژارد ویستیان شه‌قامی کوردی به‌ شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداری سه‌رهه‌ڵدان ببن و په‌له‌ له‌ هه‌وڵه‌کان بکرێت بۆ ڕوخاندنی ڕژێم.

دکتۆر سیدو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کورده‌کانی سوریا کێشه‌ی گه‌وره‌ی 'نه‌بونی یه‌کریزییان هه‌یه‌' و ئه‌گه‌ر لایه‌ن سیاسییه‌کان پشتگیری عه‌بدولباست سه‌یدا نه‌که‌ن ، باوه‌ر ناکه‌م باره‌که‌ بگۆردرێت. دکتۆر سیدو پێشنیازی به‌ستنی کۆنفرانسێکی نیۆنه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر سوریا ده‌کات که‌ هه‌مو لایه‌نه‌کان تێدا به‌شدار ببن به‌ ئێران و به‌ تورکیاوه‌.

دکتۆر سیدو ده‌ڵێت ئێستا شه‌ڕێک له‌سوریا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت که‌ شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیایه‌، شه‌ری نێوان ئێران و تورکیایه‌، له‌ ته‌نیشت شه‌ری گه‌لی سوریا بۆ که‌رامه‌ت و بۆ ئازادی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG