لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی سوریا له ده‌ره‌وه که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌کادیمی کوردی هه‌ڵبژاردووه به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ یه‌کڕیزیی له ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا له پاش چه‌ند مانگی ململانێ له ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له ده‌مێکدایه چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشه‌کانی هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌یان که‌سی سیڤیلی کوژراون له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
ئه‌ندامانی باڵای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ( دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ) یان هه‌ڵبژاردووه وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ڕێکخراوه‌که .
دکتۆر سه‌یدا له ناوه‌ڕاستی په‌نجاکانی ته‌مه‌نیدایه و له وڵاتی سوید ده‌ژی.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێن دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه که تێکڕایی له‌سه‌ر هه‌بووه له ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا.
عه‌بدولحه‌مید ئه‌لئه‌تاسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت دکتۆر سه‌یدا که‌سێکی ئه‌کادیمیه و ناسراویشه و که‌سێکی میانڕه‌ویشه. وه ده‌شڵێت پێویست ناکات بڵێین ڕێبازێکی ئیسلامی یان سیکیولاری هه‌یه. به‌رێز سه‌یدا له‌لایه‌ن ته‌واوی ئه‌ندامانه‌وه په‌سه‌ند کراوه.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا جێی بورهان غه‌لیون ده‌گریته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی قایل بوو به ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه له مانگی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بونه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕێبه‌رایه‌تیکردنه‌که‌ی.
ڕۆژی شه‌ممه دکتۆر سه‌یدا به په‌یامنێرانی گوت پـێویسته ئه‌نجومه‌ن به‌رده‌وامبێت له ڕیفۆرمکردنی خۆی هه‌تا لایه‌نی زیاتری ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداربن تیایدا.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن له ڕیفۆرمکردن و شێوازی نوێ داده‌نرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا و له هه‌موو شتێـکیش گرنگتر ئه‌وه‌یه ته‌واوی ئه‌ندامان چالاکبن له ئۆپـۆزسیۆندا و هه‌روه‌هاش کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا بـبێته نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی سوریا.
هاوکات جالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که به‌لانی که‌م 52 که‌سیان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا کوشتووه.
له لایه‌کی تره‌وه به‌نجامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل سوریای به کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی سوریای گوناهبار کردووه و ده‌شڵیت ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه به یارمه‌تی ئێران و میلیشیاکانی حزبوڵای لوبنان ده‌کات.
پێشتریش شاۆڵ مۆفاز، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل حکومه‌تی سوریای گوناهبار کردبوو به ئه‌نجامدانی ژینۆساید و داوای ڕۆڵ بینینی هێزی سه‌ربازیی نێونه‌ته‌وه‌یی کردبوو له قه‌یرانی سوریادا. له میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئیسرائیل‌دا به‌ڕێز مۆفاز گوتویه‌تی زلهێزه‌کانی جیهان شکستیان هێناوه له‌وه‌ی هه‌ڵوێست و بڕیاریان هه‌بێت و هه‌روه‌هاش ڕه‌خنه‌ی له ڕوسیا گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ک ده‌فرۆشێت به به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا که له مێژه هاوپه‌یمانی مۆسکۆیه.