Accessibility links

داعش دوایـین کێڵگە نەوتی حکومەتی سوریا داگیردەکات

  • VOA News

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت داعش دوایـین کێڵگەی نەوتی حکومەتی سوریای داگیرکردووە، ئەمەش پاش شەڕێـکی توند لە نزیک ئەو کێڵگە نەوتیـیەی دەکەوێتە ناوچەیەکی بیابانی لە ناوەڕاستی سوریا.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی کێڵگەی جەزەل کەوتە دەسـتی داعش و ئێسـتا داخراوە و لە ڕۆژهەڵاتی حومس شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و داعش بەردەوامن و هەواڵی پـشـتڕاستکراو هەیە کە هەردوو لایان زیانی گیانیـیان پـێگەیشتووە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی سوریا لای خۆیانەوە تەنها دەڵێن لەشکر بەرپەرچی هێرشێـکی داوەتەوە لەو ناوچەیە، بەڵام هیچ لە بارەی کێڵگە نەوتیـیەکە باس ناکەن. هەروەها دەڵێن 25 چەکداری داعش کوژراون کە ژمارەیەکیان بیانی بوون.

لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیش خەڵکی نووسیویانە لەم دوو سێ ڕۆژەی ڕابردوو شەڕی قورس لەو ناوچەیە ڕوویانداوە و داعش ڕۆژی یەکشەممە دەستی بەسەر کێڵگەکەدا گرتووە.

جێی ئاماژەیە جەزەل کێڵەگەیەکی قەبارە مامناوەندیـیە و هەتا ناوچەی باکوری ڕۆئاوای شاری تەدموری ژێر دەسـتی داعش دەگات.

XS
SM
MD
LG