Accessibility links

ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە ئەستانە لە گفتوگۆدان بۆ وەستاندنی شەڕ لە سوریا


وەزیری دەرەوەی کازاخستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئێران و تورکیا و ڕوسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە کۆبوونەوەیەک لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان بۆ وەستاندنی شەڕ لە سوریا بە شێوەیەکی جیا.

وتەبێژی وەزارەتەکە وتی کە لەوانەیە نوێنەرانی ئوردنیش بۆ یەکەمجار بەشداری بکەن.

هەروەها باسی لەوەش کرد کە دەست ئەکەن بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ئەوەی پێشنیارێک بۆ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوری بکەن کە چۆن شەڕ بوەستێنن و چۆنیش ئەنجامی بدەن.

وە ووتیشی کە "هەموو ئەمانە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکە بۆ چۆنێتی وەستاندنی شەڕەکە و بەردەوام بوون لەسەری و کار پێکردن بەو میکانیزمە"

وەزارەتەکە زانیاری سەبارەت بەو وەفدانە نەدا کە ئەو کۆبوونەوە داخراوانە پێکدەهێنن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG