Accessibility links

چالاکوانانی سوریا: داعشێـک لە شاری ڕەققە دایکی خۆی ئیعدام کردووە


عەلی سەقەر
عەلی سەقەر

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت چەکدارێـکی داعش لە شاری ڕەققە لە بەرچاوی خەڵکی دایکی خۆی ئیعدامکردووە.

کۆمەڵەکە کە پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە و بنکەکەکەی لە بەریتانیایە، ئەمڕۆ هەینی گوتی چەکدارەکە کە تەمەنی 20 سـاڵە ڕۆژی چوارشەممە لە بەردەم چاوی سەدان کەس لە نزیک ئۆفیسی پـۆستی شاری ڕەققە دایکی خۆی ئیعدامکرد.

دەڵێن هەموو تاوانی دایکەکە ئەوە بووە بە کوڕەکەی گوتووە واز لە داعش بهێنێت و با لە شاری ڕەققە هەڵبێن، چونکە هاوپەیمانێتی دژی داعش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە کۆتاییدا هەموو ئەندامانی داعش دەکوژێت.

جێی ئاماژەیە دایکەکە فەرمانبەر بووە لەو ئۆفیسی پـۆستەی لایەوە ئیعدامکرا.

کۆمەڵەی چالاکوانانی سەر بە گروپی ناسراو بە (الرقة تذبح بصمت) ئەوانیش هەواڵەکەیان پشـتڕاستکردەوە و دەڵێن کوڕەکە ناسراوە و ناوی عەلی سەقەرە و لە دایکبووی ساڵی 1995 و دایکی ناوی لینا ئەلقاسمە. وێنەی کوڕەکەشیان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا چەکێـکی کڵاشینکۆڤی پـێـیە.

هیچ کام لەو دوو گروپە باسیان لەوە نەکردووە ئایا کوڕەکە دایکی سەربڕیوە یان گولـلەبارانی کردووە.

XS
SM
MD
LG