هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتی خۆیان دەسـتپێـکرد بۆ ڕزگارکردنی باکوری ڕەققە لە داعش.
بەپـێی سەرچاوەیەک کە بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەڵمەتەکە لە سێ قۆڵەوە دەسـتیپـێکردووە و لە ئێسـتادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان شوێنەکانی داعش لە ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هیچی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە. بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات لە زاری دوو فەرماندەیان کە بۆ کەناڵی ڕۆژ تی ڤی و ئاژانسی دەنگوباسی هاوار لێدوانیان دا، دەسـتپێـکردنی هەڵمەتەکەیان ڕاگەیاند.
سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە بە سەردانێـک لە ئۆزبەکستانە لەم بارەیەوە بە ئاژانسی دەنگوباسی تاسی ڕووسیای گوتووە ناتوانێت پشـتڕاستی بکاتەوە هەڵمەتی لەو جۆرە کرابێت، بەڵام جەختی لەوە کرد کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ڕزگارکردنی ڕەققە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزە کوردیـیەکان بکات.
لێدوانی هەردوو فەرماندەکەی هێزەکانی سوریای ئازاد