Accessibility links

داعش زیاتر لە 900 هاوڵاتی کورد لە نزیک ناوچەی ئەلبابی حەلەب دەسـتگیردەکات

  • VOA News

ئەرشیفی وێنە

ئەرشیفی وێنە

فەرماندەیەکی کورد و کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو داعش زیاتر لە 900 هاوڵاتی سیڤیلی کوردی دەسـتگیرکردووە.

شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوت لەگەڵ دەسـتپـێـکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی مەنبج، داعش لە گوندەکانی نزیک شارۆچکەی ئەلباب لە ڕۆژئاوای باشوری مەنبج کەتووەتە دەسـتگیرکردنی کورد و هەتا ئێسـتا زیاتر لە 900 هاوڵاتی کوردی دەسـتگیرکردووە.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش هەواڵەکەی پشـتڕاستکردووە و گوتی داعش بەشێـکیانی زیندان کردووە و بەشەکەی دیکەش سەنگەریان پێ هەڵدەکەنێت.

جێی ئاماژەیە پـێشتر داعش چەندان جار کاری لەو جۆرەی کردووە، لەوانە لە ساڵی 2014 نزیکەی 200 خوێندکاری کوردی دەسـتگیرکرد کاتێـک بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی گشتی لە کۆبانیـیەوە بەرەو شاری حەلەب ڕۆیشتبوون، بەڵام دواتر بەرامبەر پـێدانی پارە لە لایەن کەسوکاریانەوە و ئازادکردنی چەند دیلێـکیان لای هێزەکانی یەپەگە ئازادکران.

XS
SM
MD
LG