Accessibility links

ڕوانگەی سوری: کوژرانی 29 کەس لە تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە نزیک ئەلباب


ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئومبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکانی یاخیبوانی سوریادا تەقیوەتەوە کە شەڕ دژی چەکدارانی داعش دەکەن، بەلایەنی کەمەوە 29 کەس کوژراون و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

ئەو یاخیبووە سوریانەی کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات ڕۆژی پێنجشەممە دوای دوو هەفتە لە شەڕی سەر شەقام چەکدارانی داعشیان لە ئەلباب دەرکرد کە بەهێزترین و کۆتا شوێنی گرنگیان بوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ڕوانگەی سوریا وتیشی ئوتومبێلە بۆمبڕێژکراوەکە خۆی کێشاوە بە دەزگایەکی ئاسایش و سەربازیدا لەگوندی سۆسیان کە دەکەوێتە پشت هێڵەکانی شەڕی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە و نزیکەی 8 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ئەلبابەوەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG