سه‌باره‌ت به ڕۆڵی سوپای قۆدس به گشتی و قاسم سۆلێمانی به تایبه‌ت له ناوچه‌که‌دا و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا زۆر نوسراوه هه‌یه. له نوێترین هه‌واڵێکیشدا که توری بیزنێس ئێنسایدێر بڵاوی کردوته‌وه کوتراوه که له سه‌ر پرۆژه‌ی چاکسازی له نێوان سۆلێمانی و عێبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران ناکۆکی ساز بوه. ئه‌م ده‌نگۆیانه تا چه‌ند راستن و ئه‌م هه‌واڵه تازه ئایا به مانای ئه‌وه‌یه که سۆلێمانی وه‌ک جاران ده‌وری له سیاسه‌تی ناوخوی عێراقدا نه‌ماوه؟
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا ئه‌م بابه‌ته‌مان له گه‌ڵ کاکه هێمن سه‌یدی راڤه‌کاری سیاسی دانیشتۆی بریتانیا و کاکه یاسر گوڵی رۆژنامه‌وانی دانیشتۆی ئا‌ڵمانیا تاوتۆ کردوه.