چه‌ند گرووپێـکی چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامی له سوریا، له نێویاندا به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، توانیویانه بنکه‌یه‌کی له‌شکری له پارێزگای ئیدلیب له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌م گرووپه چه‌کدارانه که ناوی " جه‌یش ئه‌لفه‌تح" یان له‌خۆیان ناوه، ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر شارۆچکه و بنکه‌ی له‌شکری مه‌ستومه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا لای خۆیه‌وه گوتی هێزه‌کانیان بۆ شـارۆچکه‌ی ئه‌ریحا گشاونه‌ته‌وه تاوه‌کو هێڵی به‌رگریـیان به‌هێزبکه‌ن.
ده‌شڵێن ئه‌م بنکه‌یه که یه‌کێـک بووه له سه‌ربازه‌گه گه‌وره‌کانی له‌شکر له پارێزگای ئیدلیب و به ده‌سـت هێزه‌کانی حکومه‌ت مابووه‌وه، بڕێـکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ماشێنی له‌شکری تێدابووه.
پاش داگیرکردنی بنکه‌که له لایه‌ن ئه‌و تونده‌ڕه‌وانه‌وه، فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا چه‌ند شوێنێـکی بنکه‌که‌یان بۆردومانکردووه.