Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا و فڕۆکەکانی ڕووسیا هێرش دەکەنە سەر چەند شارۆچکەیەکی باکوری حومس


هێزەکانی لەشکری سوریا و هاوپەیمانانی بە پاڵپشـتی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر چەند شارۆچکەیەکی ژێر دەسـتی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن لە باکوری شـاری حومس.

هێرشەکە بەرەبەیانی پـێنجشەممە دەسـتیپـێکردووە کە درێژەی ئەو هێرشە زەمیـنیانەیە کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دەسـتیپـێکردووە بە پاڵپشـتی فڕۆکەی ڕووسیایی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای سوریا، ئەو شوێنانەی گروپی دیکە نەک داعش کۆنترۆڵیان دەکات و گرنگن بۆ مانەوەی ئەسەد لەسەر دەسـەڵاتدا.

تەلەفیزیۆنی فەرمی حکومەتی سوریا لە سەرچاوەیەکی لەشکریـیەوە هەواڵەکەی ڕاگەیاند و گوتی هێرشەکە لە بەرەبەیانەوە بە بۆردومانی فڕۆکە و تۆپـبارانی قورس دەسـتیپـێکردووە.

کۆمەڵەی سوریاش بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش ڕایگەیاند 5 کەسی سیڤیل و 6 چەکداری ئۆپـۆزسیۆن لە تێر معەلـلا کوژراون کە نزیکەی 5 کیلۆمەتر لە باکوری شاری حومسەوە دورە.

هەروەها نووسیویەتی لە دوری چەند کیلۆمەترێـکیش لەوێوە و لە دەوری شارۆچکەی تلبیسە و چەند گوندێـکی دەوروبەری هێرشی ئاسمانی توندکراون و هاوکات لە بەشی باشوری شارۆچکەکە شەڕ و پـێـکدادانی توند ڕوویانداوە.

XS
SM
MD
LG