Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێـک: یەپەگە و هێزەکانی هاوپەیمانی شاری هۆلێیان لە داعش ڕزگارکرد


ڕۆژنامەنووس محەمەد حەسەن کە لە بەرەکانی شەڕی ناوچەی حەسەکە و هولێ‌یە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە شاری هۆلێ بە تەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە، ئەمەش پاش ئەو هەڵمەتەی لە لایەن هاوبەندی هێزەکانی سوریای دیموکرات ماوەی زیاتر لە 14 دەسـتیپـێـکردووە. لە میانەی ئەم هەڵمەتە توانراوە ناوچەی خاتوونیـیە و ڕێگەی سەرەکی نێوان شاری ڕەققەی سوریا و شاری موسڵی عێراق کۆنترۆڵ بکرێت، لەگەڵیدا دەیان ناوچە و گوند لەم هەڵمەتەدا ڕزگارکراون.

هەروەها گوتی ئەم هاوبەندیـیە کە پـێـکهاتووە لە هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و سەنادیدی عەرەبی و ئەنجومەنی لەشکری سریانی لە ئێسـتادا ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر شاری ڕەققە بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان.

جێی ئاماژەیە هۆلێ شوێنێـکی سـتراتیژیـیە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە و نزیکە لە سنووری عێراقەوە و حەسەکە بە دێرئەزور دەبەستێتەوە و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی.

XS
SM
MD
LG