Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نێو دادگایەکی دیمەشق 25 کەس دەکوژرێن

  • VOA News

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نێو بینای دادگایەکی دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕوویداوە و بووەتە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.

کاربەدەستێـکی پـۆلیس لە دیمەشق بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتەکەی ڕاگەیاند کەسێکی خۆکوژ کە بۆمبی لە خۆی بەستبوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە خۆی کردبوو بە ناو کۆشکی داد لە ناوچەی ئەلحەمیدیەی دیمەشق و تەقینەوەکەی ئەنجامدا، لە ئاکامدا 25 کەس کوژران و ژمارەیەک برینداربوون.

داواکاری گشتی لە دادگاکە بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی حکومەتی گوت پـۆلیسەکانی بەردەم دادگاکە هەوڵیان دابوو ڕێگە لە خۆکوژەکە بگرن، بەڵام بە زۆر خۆی کردووە بە ناو دادگاکە و لە نێو خەڵکەکەدا تەقینەوەکەی ئەنجامداوە.

دادگاکە تایبەتە بە کەیسەکانی باری کەسێتی و تاوانەکان.

هەروەها تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەی ئەلڕەبوەی دیمەشق بووە، بەڵام هێشتا هیچ زانیاری لە بارەی ئامانج و زیانەکانی ڕانەگەیاندرەاوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لەو دوو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG