Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەتەقێتەوە و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە


تەقینەوەیەکی پـێشووی دیمەشق
تەقینەوەیەکی پـێشووی دیمەشق

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی دیمەشقی پایتەخت تەقیوەتەوە و بەپـێی کۆمەڵەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا بووەتە هۆی کوژرانی بە لایەنی کەم 8 پـۆلیس و برینداربوونی 20 کەسی دیکە کە هەندێـکیان برینەکانیان قورسە.

کۆمەڵەی چاودێری لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەشڵێت تەقینەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە شوێنی پارکی ئۆتۆمبیلەکانی یانەی پـۆلیس بووە لە ناوچەی مەساکن بەرزە.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی ناوخۆی گوتی خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلەکەی لێخوڕیبوو و هەوڵی دابوو خۆی بکات بە یانەی پـۆلیسەکەدا، بەڵام لە لایەن پاسەوانانەوە ڕاگیرابوو و ئۆتۆمبیلەکەی تەقاندوەتەوە.

ئاژانسی سانای حکومەتی سوریا ئەویش دەڵێت تەقینەوەکە لە نزیک بازاڕێـکی سەوزەمەنی بووە و لە ئاکامدا 3 کەس کوژراون و 14 کەسی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG