Accessibility links

نیویۆرک تایمز: چەک کە بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕەوانەکرابوو لە بازاڕی ڕەشدا فرۆشراونەتەوە

  • VOA News

FILE - Syrian rebels attend a training session in Maaret Ikhwan near Idlib, Syria.

FILE - Syrian rebels attend a training session in Maaret Ikhwan near Idlib, Syria.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت کاربەدەستانی ئەمەریکایی و ئوردنی ئاشکرایان کردووە کەسانێـک لە دەزگای موخابەراتی ئوردن چەکیان دزیوە کە لە لایەن دەزگای موخابەراتی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕەوانەکرابوون.

ڕۆژنامەکە کە لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕاپـۆرتێـکیان لەم بارەیەوە ئامادەکردووە، دەڵێت ئەو چەکانە لە بازاڕی ڕەش فرۆشراون و هەندێـکیان بەکارهاتبوون لەو هێرشەی لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو کرایە سەر ناوەندێـکی مەشق‌وڕاهێنانی پـۆلیس لە عەمـمانی پایتەخت و لە ئاکامدا پـێنج ڕاهێنەر کوژران کە بریتبوون لە 2 ئەمەریکایی و 1 باشوری ئەفریکا، 2 ئوردنی.

نیویۆرک تایمز دەشڵێت کاربەدەسـتانی ئوردن گوتویانە چەند ئەفسەرێـکی وڵاتەکەیان بەشێـک بوون لە پـلانەکە و پارەیەکی ئێجگار زۆریان لە فرۆشتنی ئەو چەکانە دەسـتکەوتووە کە بە ملیۆنان دۆلار مەزەندەدەکرێت. پاشان چوون شتی گران‌بەهایان پـێ‌کڕیوە.

بەپـێی ڕۆژنامەکە چەند مانگێـکە دزینی ئەو چەکانە وەستاوە، ئەمەش پاش ئەوەی هەردوو حکومەتی سعودیـیە و ئەمەریکا سکاڵایان کردبوو لەوەی ژمارەیەکی ئێجگار زۆری لەو چەکە نوێـیانەی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریایان ڕەوانەکردبوو لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشرێن.

XS
SM
MD
LG