Accessibility links

کاربەدەستێکی هەواڵگری ئەمەریکا " هێرشی کیمیایی لە سوریا جێ پەنجەی حکومەتەکەی ئەسەدی پێوەیە


کاربەدەستێکی هەواڵگری ئەمەریکی وتی ئەو هێرشەی کە گومانی لێدەکرێت هێرشێکی کیمیایی بووبێت لە پارێزگای ئیدلبی سوریا جێ پەنجەی حکومەتەکەی ئەسەدی پێوە دیارە.

کاربەدەستەکە بە ڕۆیتەرزی وت " ئەگەر حکومەتی سوریا بەڕاستی دەستیان هەبێت لەم هێرشەدا ئەوا ژمارەی قوربانییان وای لێدەکات گەورەترین ڕووداو بێت دوای هێرشە کیمیاییەکەی مانگی هەشتی ساڵی 2013لەلایەن حکومەتەکەی بەشار ئەسەدەوە بۆ سەر دیمەشق.

بەڕێوبەری تەندروستی ئیدلب کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنە وتی زیاتر لە پەنجا کەس کوژراون لە ئەنجامی هێرشەکەدا و 300کەسی تریش پێوە بوون.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG