Accessibility links

لە داوایەکدا بۆ ئازادکردنی زیندانیان نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سوریا بۆتە ژووری ئەشکەنجەدان


گەورەترین کاربەدەستی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد دەیان هەزاران زیندانی ئازادبکرێن لە زیندانەکانی سوریا و وتیشی ئەو کەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە باشترە بدرێنە دادگا.

هەروەها زیندانییە کۆنە سورییەکان لەبەردەم لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان شایەتیاندا و باسیان لە ئازارەکانیان کرد کاتێک کە لەزینداندا بوون و هەروەها نیگەرانییان لەو پیاو و ئافرەت و مناڵانەی کە هێشتا لەلایەن حکومەت و توندڕەوەکانەوە دەستگیرکراون.

ئەمیر زەید بن ڕەعدی ئەفسەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ وتی " بەشێوەیەک هەموو وڵاتەکە بۆتە ژورێکی ئەشکەنجەدان و بۆتە شوێنی ترساندن و تۆقاندن و تاریکی."

لیژنەکە ڕایگەیاند " ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەت و مناڵەکانیان لە هەندێک شوێندا زیندانی کراون کە تەنانەت ئاژەڵەکانیش ناتوانن تیاییدا بژین نەک منداڵ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG