Accessibility links

ئه‌حمه‌د توعمه‌ له‌ وتووێژیکی پێنج شه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ شاری سنووری قازان ته‌په‌ له‌تورکیا کوتی، "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مووشه‌کی دژی تانک له‌ چه‌شنی TOW مان هه‌با ده‌مانتوانی کاری زیاتر ئه‌نجام بده‌ین."

سه‌رهه‌ڵداوانی له‌شکری ئازادی سوریا هیرشێکی هێزه‌کانی وه‌فادار به‌ به‌شار ئه‌سه‌دیان چوارشه‌مه‌ له‌ ناوه‌ندی وڵات به‌رپه‌رچ داوه‌، 10 تانکی حکومه‌تیان له‌ ناوبرد- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ژێر هێرشی به‌رده‌وامی ئاسمانی ڕووسیا دا بوون- وه‌ک ڕێبه‌رانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ ئیدعایان کرد.

به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی حکومه‌ت دا له‌ نزیک حه‌مه‌ دا به‌ربه‌ره‌کانی ده‌که‌ن پێویستیان به‌ یارمه‌تی زیاتری ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌ و ئیدعا ده‌که‌ن ئه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێبازی ئه‌مه‌ریکایه‌ که‌ وا ڕێکه‌وتبوون ناوچه‌یه‌کی ئازاد له‌ به‌شی باکووری وڵات دابمه‌زرێنن.

ئه‌حمه‌د توعمه‌ له‌ وتووێژیکی پێنج شه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ شاری سنووری قازان ته‌په‌ له‌تورکیا کوتی، "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مووشه‌کی دژی تانک له‌ چه‌شنی TOW مان هه‌با ده‌مانتوانی کاری زیاتر ئه‌نجام بده‌ین."

به‌یانی پێنج شه‌مه‌، سه‌رهه‌ڵداوانی له‌شکری ئازادی سوریا ئێدعایان کرد دوو هێلیکۆپتێری حکومه‌تیان به‌رداوه‌خوار که‌ له‌گه‌ڵ فڕۆکه شه‌ڕه‌وانه‌کانی ڕووسیا له‌ هێرشی بۆ سه‌ر گوندی ئه‌ل-موغه‌یردا هاوئاهه‌نگیان ده‌کرد.

توعمه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، "خۆتێهه‌ڵقوتاندنی ڕووسیا بۆ ڕزگار کردنی ڕژیمی ئه‌سه‌د بووه‌." به‌ڵام ئه‌و گوتیشی،"خه‌ڵکی سوریا دریژه‌ به‌ شه‌ر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ رژیمی ئه‌سه‌د بهێنن."

ئه‌و ئیدعاکانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکای به‌ گرنگ نه‌گرت که‌ هیچ چاره‌سه‌رێکی له‌شکری بۆ شه‌ری نزیکه‌ی پێنج ساڵه‌ی سوریا نیه‌ که‌ 250،000 که‌س تێیدا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌ 2ی ئوکتوبر، سه‌رۆک ئۆباما له‌ ماوه‌ی کۆنفڕانسێک له‌ کۆشکی سپی گوتی که‌ ئه‌مه‌ریکا خوازیای کار کردن له‌ گه‌ڵ رووسیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ شه‌ر له‌ سوریا دابیت و کۆتایی به‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بێت له‌ له‌ لایه‌ن توندڕه‌وانی داعشه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌، به‌ڵام ته‌نیا کاتێک که‌ سه‌رۆک پوتن په‌سندی بکات وڵاته‌که‌ پێویستی به‌ گوازتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بۆ حکومه‌تێکی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ به‌ بێ ئه‌سه‌ده‌. سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام گوتیان کێشه‌که‌ ته‌نیا ده‌کرێت به‌ چارسه‌ری سیاسی کۆتایی پێ بێت.

توعمه‌ گوتی: "شه‌ڕ ئه‌و کات کۆتایی پێ دێت که‌رژیمی ئه‌سه‌د له‌ ڕووی له‌شکری یه‌وه‌ بڕووخێت."

ئه‌و ده‌ڵێت ڕووسیا ته‌نیا به‌ هۆی ئه‌و بۆشایی یه‌ هاته‌ نێو مه‌سه‌له‌که‌ که‌ ڕۆژئاوا به‌ جێی هێشتبوو. ڕۆژئاوا و وڵاتانی که‌نداو " تاڕاده‌یه‌ک به‌رپرسیارن" بۆ ئه‌و خوتێهه‌ڵقوتاندنه‌ی ڕووسیا ئه‌نجامی داوه‌.

پرسیار له‌ ناوبراو کرا داخوا ڕووسیا هاوپه‌یمانێکی باشتر بۆ ئه‌سه‌ده‌ له‌ چاو ئه‌وه‌ی ‌ ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بوه‌، توعمه‌ کوتی که‌، سه‌ره‌ڕای هه‌ر شتێک ئه‌مه‌ریکا باشترین هاوپه‌یمانه‌ و دۆستێکی گرنگه‌: " بۆ ئێمه‌ ، ڕووسی یه‌کان پشتیوانێک بۆ دیکتاتورین؛ ئه‌مه‌ریکی یه‌کان، سه‌ره‌رای تا ڕاده‌یه‌ک ناچالاکیان، پشتیوانی له‌ دێمۆکڕاسی ده‌که‌ن."

ئه‌و گوتی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆتیکه‌ڵ کردنی له‌شکری له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ دووساڵ پێش وای کرد که‌ رژیمی ئه‌سه‌د ده‌ست له‌ جه‌به‌خانه‌کانی کیمیایی خۆی هه‌ڵبگرێت.

چوارشه‌مه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئادمیڕاڵ جان کربی به‌ په‌یامنێرانی گوت که‌ "باس سه‌باره‌ت به‌ جۆرێک له‌ هه‌ریمی ئازاد هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه‌." به‌ڵام ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکای هێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌م حه‌وتووه‌ ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما پێشنیازی هه‌ریمی ئازادی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریکای په‌سند نه‌کردووه‌.

XS
SM
MD
LG