Accessibility links

تورکیا بەهۆی شەڕی نێوان هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ ئیعزاز دادەخات


S
S

فەرمانڕەوای ناوچەی کلسی باشوری تورکیا دەڵێت بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە ئەودیو سنوور بڕیاریان داوە بە شێوەیەکی کاتی دەروازەی سنووری ئونجو پـینار دابخەن.

ئیسماعیل جتاکلی ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ناردنی کۆمەکی مرۆیی و جموجۆڵی بازرگانیـیان لەو دەروازە سنووریـیە کە لە دیوی سوریا بە باب ئەلسلامە ناسراوە ڕاگرتووە، ئەمەش بەهۆی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە شارۆچکەی ئیعزاز.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی تورکی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت نازانن هەتا کەی داخستنی دەرەوازەکە بەردەوام دەبێت. بەڵام کاربەدەسـتێـکی دیکە گوتویەتی تەنها بۆ حاڵەتی بە پەلە دەروازەکە دەکەنەوە.

جێی ئاماژەیە ماوەیەکە گرژی و ناکۆکی نێوان هەردوو گروپی جەبهەت ئەلشامیـیە و ئەحرار ئەلشام قوڵبوونەتەوە. بەپـێی هەواڵەکان شەڕەکە لەسەر کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنووریـیەکان و باجی خاڵە گومرگیـیەکانە.

ئەحرار ئەلشام گروپی جەبهەت ئەلشامیـیە تاوانبار دەکات بەوەی داهاتە گومرگیـیەکانی بۆخۆی قۆرغ کردووە کە ڕۆژانە نزیکەی 100 هەزار دۆلارە. دەشڵێت تەنیا لە دەروازەی ئیعزاز لەگەڵ عەفرین زیاتر لە 1.5 ملیۆن دۆلار بەرتیلیان وەرگرتووە بۆ ڕێگەدان بە ناردنی چەک و تەقەمەنی و خۆراک و داودەرمان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە عەفرین.

XS
SM
MD
LG