Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە دەروازەیەکی نێوان سوریا و تورکیا 29 چەکداری ئۆپـۆزسیۆن دەکوژرێن


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی داعش لە دەروازەی ئەتمە لەسەر سنووری تورکیا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە لایەنی کەم 29 چەکداری ئۆپـۆزسیۆن کوژراون لەوانەی ئەنکەرە پشـتگیریـیان دەکات.

کۆمەڵەکە ڕایگەیاند تەقینەوەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەو کاتەدا بووە کە هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن ئاڵوگۆڕی چەکدارەکانیان لە ناوچەکە دەکرد. لە نێو کوژراوەکان ژمارەیەک فەرماندەی ئۆپـۆزسیۆن هەن.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و دەڵێت خۆکوژێـکی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی بەو هێزانەدا تەقاندووەتەوە کە لە لایەن ئەمەریکاوە پشـتیوانی دەکرێن و خۆیان بۆ شەڕی داعش ئامادەدەکرد.

جێی ئاماژەیە دەروازەی ئەتمە دورە لە ناوچەکانی ژێر دەسـتی داعش.

XS
SM
MD
LG