چالاکوانان ده‌ڵێن هێرشه‌کانی ئاسمانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر گوندێـکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا لانی که‌م 49 که‌سی کوشتووه.
کومیته‌کانی هەماهەنگی خۆجێی ده‌ڵێن دوو هێرشی ئاسمانی ڕۆژی دووشه‌مه له‌سه‌ر گوندی جا‌نوودیه له پارێزگای ئه‌دلیب 60 که‌سی کوشتووە و که‌سانی تریشی بریندارکردووە.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت هێرشی ئاسمانی 49 که‌سی کوشت که شه‌شیان منداڵن. هه‌روه‌ها ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێت بۆی هه‌یه ژماره‌ی کوژراوان بچێته سه‌ر له ده‌مێکدا خه‌ڵک هێشتا بێ سه‌روشوێنن.
گه‌لێک جار ڕاپۆرتی دژ به یه‌ک دوای ئه‌م جۆره رووداوانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیه بۆ سه‌ر مه‌یدانێکی گشتی له جا‌نوودیه بوو، که له نزیک شاری جسر ئه‌لشغورە، ئەوەی مانگی چوار لە لایەن چەکدارانی هاوپەیمانێتی ناسراو بە جەیش ئەلفەتح کۆنترۆڵکراوە.
چالاکوانان ده‌ڵێن له‌وه‌تای شه‌ڕی نێوخۆیی سوریا له مانگی سێی 2011 ه‌وه ده‌ستیپێکردووه هه‌زاران که‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رۆک وه‌زیری سوریا داوای له گه‌نجانی سوریا به‌ڵێنی خزمه‌تی سه‌ربازی خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن، له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی دا مووچه‌ی زیاتر و ڕۆژانه خوارده‌مه‌نێکی گه‌رم بۆ سه‌ربازانی به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دابین بکه‌ن.