Accessibility links

کاربەدەستێک : هەواڵگری ئەمەریکا گومان لەوە دەکات ئەسەد هەندێک چەکی کیمیایی هەڵگرتبێت


کاربەدەستێکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا وتی هەواڵگری ئەمەریکا گومان لەوە دەکات کە بەشار ئەسەد هەندێک چەکی کیمیایی هەڵگرتبێت کە لەساڵی 2013 دا بەپێی ڕێکەوتنامەیەکی ئەمەریکی و ڕوسی سوریا ڕازی بوو چەکە کیمیاییەکانی ڕادەست بکات.

کاربەدەستەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبێتەوە وتی " هیچ بڕوامان بەوە نەکرد کە حکومەتەکەی ئەسەد هەموو کۆگای چەکە کیماییەکانی ئاشکرا کردبێت."

کاربەدەستەکە وتیشی " ئەسەد چەند جارێک پیشانی داوە کە ئامادەیە هەر چەکێکی کیمیایی بەکاربێنێت یان دروستی بکاتەوە و لەسەر گەلەکەی بەکاریبێنێت."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG