ته‌قینه‌وه‌کان دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا ده‌هه‌ژێنن و به‌لانی که‌م ده‌که‌سیش کوژراون له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا هاوکاتی هه‌روادێ و زۆربوونی ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر وابه‌سته نه‌بوونی سوریا به ئاگربه‌سته‌وه.
توند و تیژیه‌کانی سوریا هاوکاته له‌گه‌ڵ داوای هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاره‌کانی سوریادا تا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.
شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کان هه‌ردوو شاری ( حه‌ڵه‌ب و حه‌ما)شی گرتۆته‌وه.
ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌ر به‌رده‌وامه و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سوریا شکستی هێناوه له‌وه‌ی به‌نده‌کانی ئه‌و پلانی ئاشتیه جێبه‌جێبکات که له‌گه‌ڵ کوفی ئه‌نان ڕێکه‌وت له‌سه‌ری.
بان کی موون ، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه به‌هۆی به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کان له سوریادا.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی سوریای کردووه به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ده‌ست ناخاته کاروباری سوریاوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:05 خوله‌که.