به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتدپرێس هێرشه‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر شاری ژیر کۆنتڕۆلی سه‌رهه‌ڵداوی سوریا له نزیک دمشق لانی که‌م 16 که‌سی کوشتوه، وه‌ک چالاکان شه‌مه گوتیان، ئه‌وه‌ش وه‌ک به‌شتێک له هه‌وڵه‌کانی چڕترکراوه له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌شار ئه‌ل ئه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای گه‌یشتن به پێته‌خت بپارێزێت.
وه‌ک چالاکێکی خۆجێی حه‌سه‌ن ته‌قیه دین و ڕێکخراوی چاودێری به‌ر سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا بنکه له بهریتانیاگوتیان، لانی که‌م پێنج هێرشی ئاسمانی ئێواره‌ی هه‌ینی بۆ سه‌ر خانووبه‌ره‌کان له شاری دووما کرا. هێرشه‌کان لانی که‌م سێ منداڵ و ژنێکی کوشت، وه‌ک گرووپه‌که گوتی که تۆڕێک له چالاکانی له سوریا دا زانیاری بۆ دابین ده‌که‌ن.
هه‌م گرووپه‌که و هه‌م چالاکه‌که گوتیان بۆی هه‌یه ژماره‌ی کوژراوان زیاتر بێت چونکه هێشتاش خه‌ڵک له ژێر خانووبهڕه ڕووخاوه‌کان دان.