Accessibility links

تۆنی ئابۆت: ئوسترالیا بەم زووانە هێرشی ئاسمانی دژی داعش لە سوریاش ئەنجام دەدات


ئوسترالیا بڕیاری داوە بچێتە پاڵ ئەو وڵاتانەی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سوریا ئەنجام دەدەن.

تۆنی ئابۆت ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کانبێرا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئوسترالیا پەرەدەدات بە هێرشە ئاسمانیـیەکانی لە دژی داعش و ئیدی سوریاش دەگرێتەوە کە پـێشـتر تەنها لە عێراق ئەنجام دەدران.

پاشان گوتی دەبێت شکست بە داعش بهێنرێت نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو لە سوریاش. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد نەهێشتنی داعش خاڵێـکی سەرەکیـیە بۆ کۆتایی‌هێنان بەو قەیرانە مرۆیـیەی دووچاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و هەروەها نەهێشتنی ئەو مەترسیـیەی بووەتە هەڕەشە بۆ ئوسترالیا و تەواوی جیهان.

سەرۆک وەزیری ئوسترالیا جەختی لەوەش کرد ئەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانەی دژی داعش ئەنجام دەدرێن یاسایـین و بەپـێی ماددەی 51 ی بەندی حەوتی پەیمانـنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

هەتا ئێستا ئەمەریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بە شێوەیەکی سەرەکی هێرشی ئاسمانیان لە دژی داعش لە سوریا ئەنجامداوە.

XS
SM
MD
LG