شایه‌ت حاڵه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به تۆپ و موشه‌ک و چه‌کی قورس له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاری حومسیان داوه و زیانیان به شوێنی دانیشـتوان گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها بوونه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان له ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری له له‌نده‌ن به ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لحوڕڕه‌ی گوتووه ئه‌مڕۆ هێرش کراوه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی حومس، وه‌کو گه‌ڕه‌کی خالیدیه و به‌یازه و له هه‌موو ناوچه‌کانیش خراپـتر گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر بووه و کێشه‌ی مرۆیی لێـکه‌وتۆته‌وه.
هاوکات سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون به توندی ناڕه‌زایی خۆی نیشـاندا به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر حومس.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شـدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو بۆ دانوسـتاندن له‌سه‌ر ئه‌م پـرسه به سه‌ردانێـک بۆ واشنتن هاتووه.
تورکیا هیواداره کۆنفرانسێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی سـازبکرێت بۆ دانوسـتاندن له‌سه‌ر چۆنێتی کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی ناو سوریا و هاوکاریکردنی قوربانیان.
حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وام تێرۆرستانی چه‌کدار تاوانبارده‌کات بۆ ئه‌و سه‌رهه‌ڵـدانه‌ی که‌وا بۆ یازده مانگه درێژه‌ی کێشـاوه. ئیدیعاش ده‌کات ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یکات له دژی بنکه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌یه.
سه‌رۆکی سوریا هه‌روه‌ها له جێـگری خۆی داواکردووه له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریدا دانوسـتاندن بکات که ئه‌وه یه‌کێـکه له داخوازیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی که له نه‌خشه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌به‌دا هاتووه.
شـایه‌نی باسه ئۆپـۆزسیۆنی سوریا قایل نابێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی دانوسـتاندن بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:31 خوله‌كه.