چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌دا به لای که‌م 15 که‌سیان کوشـتووه که 4 منداڵیان له نێویاندایه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سه‌رتاپای سوریای گرتۆته‌وه.
ده‌سته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 2 کوڕی ته‌مه‌ن ده سـاڵان و دوازده سـاڵان له نزیک دوو بازگه‌ی ئاسایشی سوری له نزیک شـاری حومسی نائارام له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریـیه‌وه ته‌قه‌یان لێـکرا و گیانیان له‌ده‌سـتدا. هه‌روه‌ها کچێـکی ته‌مه‌ن دوازده سـاڵانیش کوژراوه.
وێڕای ڕوو له هه‌ڵچوونی کاری توندوتیژی ئه‌م هه‌فته‌یه له سوریا، که‌چی هاوڵاتیانی سوری ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانی وڵات بۆ ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆ مانگرتنێـکی سه‌ر بڵندی.
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆ له شـاره‌کانی حومس و ده‌رعا و هه‌روه‌ها ئیدلیبی باکوری خۆرئاوای وڵات له نزیـک سـنووری تورکیا و هه‌روه‌ها له شـاری دێر ئه‌زور ئه‌نجامدران.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه چالاکوانانی سوری بانگه‌شه بۆ سـازدانی مانگرتنێـکی سه‌رتاسه‌ری له سوریا ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێبکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی چالاکوانان بۆ هه‌ره‌سهێنان به ڕژێمی سوری له ڕێـگه‌ی یاخیبوونی سیڤیلیـیه‌وه.