کاربه‌ده‌سـتانی تورک ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا له‌ودیو سـنووره‌وه ته‌قه‌یان له که‌مپـێـکی په‌نابه‌ران کردووه و له ئاکامدا وه‌رگێڕێـکی تورک و 2 په‌نابه‌ری سوری برینداربوون. ئه‌مه یه‌که‌م جاره ڕووداوی له‌و جۆره بـبێت له‌وه‌تای له سـاڵی ڕابردووه‌وه تورکیا ده‌رگای بۆ هه‌زاران په‌نابه‌ری سوری کردووه‌ته‌وه.
هێرشه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیک شـار‌ی کیلیسی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ڕووی دا که له‌وێ تورکیا که‌مپـێـکی بۆ ئاواره سوریـیه‌کان کردووه‌ته‌وه. له ئێسـتادا نزیکه‌ی 25 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له چه‌ند که‌مپـێـکدان له 3 پارێزگای تورکیا که له‌سه‌ر سنوری سوریادان.
بڕیاره نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆفی ئه‌نان ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی که‌مپـێـکی ئاواره سوریـیه‌کان له تورکیا بکات به‌پـێی به‌رنامه‌یه‌ک که پـێشـتر دانراوه.
هاوکات چالاکوانان گوتیان سه‌رهه‌ڵداوانی سوری له شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکی توندا له نزیک سـنووری تورکیا به لایه‌نی که‌م 6 که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کوشـتووه. هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریاش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که په‌ره‌یان به هێرشه‌کانیان داوه وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ له ناوبردنی شۆڕشی دژی ئه‌سه‌د.
له به‌یژینیش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای له حکومه‌تی سوریا و کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن کرد پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان بن که داویانه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ. ئه‌م داوایه پاش ئه‌وه هات که حکومه‌تی سوریا داوای‌کرد نه‌یارانی به نووسراو گه‌ره‌نتی بده‌نێ، وه ئه‌مه‌ش گومانی دروسـتکردووه له‌سه‌ر شیانی سه‌رگرتنی ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نانه‌وه پـلانی بۆ دانراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ گوتی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌بێ هیچ دادگایی‌کردنێـک زیاتر له 100 که‌سیان له سێداره‌داوه که زۆربه‌یان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له نیویۆرک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕاپـۆرته‌که‌یدا گوتی ژماره‌یه‌ک له‌و له‌سێـداره به کۆمه‌ڵانه له هه‌ردوو شـار‌ی نائارامی حومس و ئیدلیب بوون.
کۆمه‌ڵه‌که گوتیشی ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها هی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه که له لایه‌ن گه‌واهیده‌رانه‌وه پشـتڕاستکراونه‌ته‌وه. ده‌شڵێت ڕاپـۆرتی دیکه‌ی زۆری پـێـگه‌یشـتووه باس له ڕووداوی هاوشێوه ده‌که‌ن. ڕاپـۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات له‌سێداره‌کان له چوار مانگی ڕابردوودا ئه‌نجام دراون و زۆربه‌یان له مانگی سێ‌دا بوون.