هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه چوونه ناو گوندی " ئبلین " باکوری خۆرئاوای وڵات، هاوکات سه‌رکوتکردنی جودابیران له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به‌رده‌وامه .
له‌و باره‌یه‌وه چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی ماشێنی له‌شکری سوری هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر گوندی ئاماژه‌پێدراو ، ده‌نگی ته‌قه بیستراوه.
له لایه‌کی تره‌وه بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت وێڕای بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی کاری تو‌ندوتیژی له راده‌به‌ده‌ر و کوشنده‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت رابگرێت که‌چی سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی هاوڵاتیانی سوری هه‌ر به‌رده‌وامه .
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له زانکۆی سدنی له وڵاتی ئوسترالیا ، به‌ڕێز بانکی مون گوتی من داوام له سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د کردووه به‌ر له‌وه‌ی کار له‌کار بترازێت و دره‌نگ بێت ، چاکسازی سیاسی پیاده‌بکات.
هاوکات چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوری رایانگه‌یاند کاری سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیانی ڕاپه‌ڕیو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه به‌رده‌وام بووه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌شکریه‌ی هێزه‌کانی سوریا به ڕۆژێک دوای ئه‌وه بوو که چالاکوانانی سوری هه‌وڵی کوشتنی به لای که‌م 20 که‌سیان له میانه‌ی هێرشی سه‌رکوتکردن بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د کوشت که زۆربه ی کوژراوه‌کان له ناوچه‌ی حومسی ناوه‌ڕاستی سوریا بوون.
هاوکات ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سوریا رایگه‌یاند که 8 له پیاوانی جێبه‌جێکاری یاسا و هێزه‌کانی ئاسایش به ده‌ستی وه‌ک ده‌ڵێت گروپه تێرۆرستیه‌کان کوژراون
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ فه‌ره‌نسا سوریای به ئه‌نجامدانی تاوانکاری له دژی مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبارکرد و له‌و باره‌یه‌وه " ئالان ژوپـپێی " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیانی سوری مه‌حکومکرد و ده‌ڵێت سه‌پاندنی سزاکان به سه‌ر سوریادا پاساوی هه‌یه.