کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کای ئاسایش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـاری بانیاس زیاتر له 200 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش به ڕۆژتک دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت 6 که‌سیان له‌و شـاره که‌ناریـیه‌دا کوشت.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن بۆ ڕێـگه‌گرتن له خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت 25 تانک به نێو شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌دا دێن و ده‌چن که ژماره‌ی دانیشـتوانی نزیکه‌ی 50 هه‌زار که‌س ده‌بێت.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ گوتیان ڕۆژی شه‌ممه له شـاری بانیاس هێزه‌کانی حکومه‌ت 6 که‌سیان کوشـتووه، له نێویاندا 4 ژن که خۆپـیشـاندانیان ده‌کرد.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌لیکتریک و هێڵه‌کانی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت له شـاری بانیاس بڕاون به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شـکر له سێ قۆڵه‌وه خۆیان به ناو شـاره‌که‌دا بکه‌ن. جێی ئاماژه پـێـکردنه شـاری بانیاس ناوه‌ندێـکی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی دژ به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه.