ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتیوپ بڵاوکراوه‌ته‌وه و تیایدا که‌سێـک ده‌ڵێت ئه‌و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری نه‌وت و سامانه کانزایـیه‌کانی سوریایه و ده‌ستبه‌رداری حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بووه و چووه‌ته پاڵ ئۆپـۆزسیۆن.
گوتی ئه‌و ناوی عه‌بده حوسامه‌دینه و 33 سـاڵه بۆ حکومه‌ت کاری کردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین پـۆستی گرتووه‌ته ده‌ست. ده‌ڵێت ئه‌و ئێسـتا نایه‌وێت کۆتایی به کاره‌که‌ی بهێنێت به خزمه‌تکردنی ڕژێمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌بێته یه‌که‌م کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردوو داواکاری گشـتی حه‌ما له ڤیدیۆیه‌کدا ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام حکومه‌تی سوریا نکوڵی کرد و گوتی ڕفاندوویانه و ناچارکراوه ئه‌و لێـدوانه بدات.