ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت بۆمبێـک له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له شـاری ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵات ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش و 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون. بۆمبێـکی دیکه له ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 2 ئه‌ندامی دیکه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان گوتیشی خۆپـیشـاندانی پاش نوێژی هه‌ینی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که سـازکراون، له‌وانه دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ده‌رعا که له‌وێ 2 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون.
هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی حومسیان کردووه و له شـاری لازقیـیه شه‌ڕی قورس ڕوویانداوه و 2 که‌س کوژراون. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه له شـاری دێر ئه‌زور کوژراو که‌وتووه‌ته‌وه.
له جنێڤیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوته‌بێژی کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور گوتی باری مرۆیی له سوریا ئه‌وپه‌ڕی خراپه و هه‌تا دێت خه‌ڵـکی به سه‌ختـتر ده‌سـتیان به خۆراک و ده‌رمان ده‌گات.