کۆمه‌ڵێـک که بریتین له 122 په‌نابه‌ری سوری په‌ڕیونه‌ته‌وه ئه‌ودیو سـنووری تورکیا له ده‌مێـکدا خه‌ڵـکانی سیڤیل شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغوری هاوسنووری تورکیا به‌جێ‌ده‌هێڵن له پاش به‌ڵێنی حکومه‌ت بۆ به‌رپه‌رچی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌م دوایـیه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی ده‌روازه‌کان له ڕووی په‌نابه‌راندا که له‌تاو نائارامی هه‌ڵدێن داناخات، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه له نزیـک شـارۆچکه‌ی کاربایزی تورکیاوه خۆیان به‌و وڵاته‌دا کردبوو.
پـێشـووتر سوریا ده‌سته چه‌کداره‌کانی به کوشـتنی به کۆمه‌ڵی 120 کارمه‌ندی ئاسایشی حکومه‌ت تۆمه‌تبارکردبوو، به‌ڵام دانیشـتوانی ئه‌و شـارۆچکه‌یه و بزاڤکاران گومانیان له‌و ژماره‌یه‌ی حکومه‌ت هه‌یه و ده‌ڵێن کاتێـک سه‌ربازه‌کانی سـوپا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌وه و چوونه پاڵ خۆپـیشـانده‌رانه‌وه له پاش چه‌ندان ڕۆژ له سه‌رکوتکردنی خوێناوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسیشـدا هه‌ڵگیرسـا.
هه‌ندێـک ڕاپـۆرتی دیکه ده‌ڵێن هاوڵاتیانی سیڤیلی سوریا بۆ به‌رگریکردن له‌خۆیان چه‌کیان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی بیانی له سوریادا به‌ربه‌ست کراون هیچ ڕاپـۆرتێـک پـشـتڕاست ناکرێته‌وه.
شایانی باسه به‌م دوایـیه ناوچه‌ی هاوسـنووری تورکیا بووه به چه‌قی خۆپـیشـاندانه په‌ره‌سه‌ندووه‌کانی دژ به حکومه‌ت و تیایدا خۆپـیشـانده‌ران داوای کۆتایی‌هێنان به حوکمڕانی تاکڕه‌وی 11 سـاڵه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن.