ڕۆژی هه‌ینی نزیکه‌ی نیو ملیۆن خۆپـیشـانده‌ر له شـاری حه‌ما شه‌قامه‌کانی شـاره‌که‌یان گرت هاوکاتی ئه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـتووه‌ته ئه‌وێ به مه‌به‌سـتی نیشـاندانی هاوسۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا.
چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوری به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوایی‌یان گوتووه ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌کانی شـاری حه‌مادا کردووه گه‌یشـتووه‌ته زیاتر له 450 هه‌زار که‌س که به یه‌کێـک له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانه‌کان داده‌نرێن له‌وه‌تای چوار مانگه ڕاپه‌ڕینه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
چالاکوانانی سوری هه‌روه‌ها ده‌ڵێن شه‌وی پـێـنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش په‌لاماری گه‌ڕه‌کێـکیان داوه له دیمه‌شقی پایته‌خت که له‌وێ خۆپـیشـاندان له دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سـازده‌کرا. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ره‌کان کردووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند به لای که‌م 4 له‌و په‌لاماره‌دا کوژراون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسیش ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆبه‌رت فۆردی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سوریا پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شـاری حه‌مای جێـهێشـووه و هاوکات ژماره‌ی خۆپـیشـانده‌ران له شـاره‌که‌دا زیادی ده‌کرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ڕۆیشـتنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ حه‌ما به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌وان نیشـانه‌یه‌کی ڕوونه که ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات گرژیـیه‌کان زیادبـبن و ئارامی و سه‌قامگیری له سوریا تێـکبدرێت.
له واشنتن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر زاری خانمه گوته‌بێژه‌که‌ی ڤیکتۆریا نولاند ڕایگه‌یاند به‌ڕێز فۆرد له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌س کۆبووه‌ته‌وه له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ شـاری حه‌ما که به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی هاوسۆزی بووه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا. گوتیشی به‌ڕێز فۆرد خوازیاربوو هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی له شـاره‌که‌دا بمێنێته‌وه، وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به حکومه‌تی سوریای گوتووه که‌وا تیمێـکی باڵیۆزخانه‌که‌یان سه‌ردانی ئه‌و شـاره ده‌کات.