هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له هێرشبردنه سه‌ر حومس و ده‌ڵێن به ده‌یان که‌سی سیڤیل له‌و شـاره‌دا کوژراون. هاوکات ڕووسیا ئاگاهی به ڕۆژئاوا ده‌دات له دژی هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ده‌ره‌کی له سوریا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا گوتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د تانک و موشه‌ک و خومپاره‌یان له شـاری حومس به‌کارهێناوه و به لایه‌نی که‌م 50 که‌سیان کوشـتووه و زیانی زۆریان به زیاتر له 20 باڵه‌خانه گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵیش هه‌یه 18 منداڵی کۆرپه به هۆی بڕانی ته‌زووی کاره‌با له نه‌خۆشـخانه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی حومس له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداواندایه و وا بۆ پـێـنج ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک هێرشێـکی به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شـاره‌یه و چالاکوانان ده‌ڵێن به سه‌دان که‌س کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو گوتوویه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ده‌کات بۆ باسـکردنی ڕه‌وشی سوریا.