گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به لایه‌نی که‌م 7 که‌سیان کوشـتووه له میانه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و پارته‌که‌ی حزبی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتدار سـازکراون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی بیانی ڕاپـۆرتیان له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی شـاری ده‌رعای باشوری وڵاته‌که بڵاوکردۆته‌وه و تیادا له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له‌و هه‌زاره‌ها خۆپـیشـانده‌ره کردووه و هه‌روه‌ها گازی فرمێسـک ڕێژیان له دژیان به‌کارهێناون.
خۆپـیشـاندانی جودا جوداش له ناوچه کوردیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵگیرسـان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بڕیاری دا ڕه‌گه‌زنامه بدرێته هه‌ندێـک له کورده‌کان، ئه‌مه‌ش ده‌بینرێت وه‌ک هه‌وڵێـک بێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی هه‌سـتی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت. که‌مینه نه‌ژادیـیه‌کانی سوریا له ڕابردوودا به‌هۆی نه‌بوونی ڕه‌گه‌زنامه‌وه کاریان به سه‌ختی ده‌ستکه‌وتووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسیان کردووه که ژماره‌یه‌کی زۆریان کوردن.
کورده‌کانی سوریا له مێژه‌وه سـکاڵای ئه‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌ت جیاوازیان له‌گه‌ڵدا ده‌کات.